پەرلەمانتارێکی یەکێتی داوادەکات ماوەی پێشکەشکردنی دامەزراندن درێژ بکرێتەوە
کوردستان 02:59 PM - 2023-05-25کۆبوونەوەی بەدریە حسێن لەگەڵ د.مەحمود تمیمی
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لەپەرلەمانی عیراق بەدواداچوون بۆ کەیسی خوێندکارە یەکەمەکانی زانکۆ وپەیمانگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان و هەڵگرانی بڕاونامە باڵاکان (ماستەر و دکتورا) دەکات و رایدەگەیەنێت:" بەردەوام دەبم لەبەدواداچوون و پشتیوانیکردنی پرسی دامەزراندنی خوێندکارە یەکەمەکان تا داواکەیان بەئەنجام دەگەیەنرێت".
بەدریە حسێن ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" ئەمڕۆ دوای ئەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە دەرچووانی خەڵکی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی کۆبوومەوە و لەنزیکەوە گوێبیستی داواکارییەکانیان بووم، دواتر بۆ ئەو مەبەستە لەدیدارێکدا لەگەڵ د. محمود تمیمی سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی فیدڕاڵی عیراق کۆبوومەوە".
مافی دەرچووان لە پڕۆسەی دامەزراندن نەفەوتێت
" ئامانجی
دیدارەکەشم لەگەڵ تمیمی دانانی چارەسەرێکی گونجاوە بۆ ئەوەی مافی دەرچووان لە پڕۆسەی
دامەزراندن نەفەوتێت، هەروەها گفتوگۆمان کرد دەربارەی دانانی میکانزمێک بۆ چارەسەرکردنی
کێشەی ئەو هەزار دەرچووەی کە ناوەکانیان
داخڵی سیستەمی ئەلکترۆنی ئەنجومەنی ڕاژە نەکراوە" بەدریە حسێن
وایوت.
پەرلەمانتارەکەی
یەکێتی وتیشی:" لەبەرامبەردا د. مەحمود تمیمی دووپاتیکردەوە، کە ناوی ئەو هەزار دەرچووە ئەمڕۆ گەیشتووەتە دەست
ئەنجومەنەکە و بەجددی کاریان لەسەر دەکرێت و بەم نزیکانە کۆدیان پێدەدرێت و هاوکات
سەبارەت بەو دەرچووانەی کە ناوەکانیشیان بەهەڵە تایپکراوە وتی: ئەوە ناوەکان لە رێگای
زانکۆکان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕاست دەکرێنەوە".
زانکۆکان بەشێوەیەکی خێرا هەڵەکان ڕاست بکەنەوە
راشیگەیاند:"
هەر لەدیدارەکەدا داوامکرد زانکۆکان بەشێوەیەکی خێرا هەڵەکان ڕاست بکەنەوە و بینێرنەوە
بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تا لەوێوە بەزووترێن کات رەوانەی ئەنجومەنی راژە بکرێنەوە،
خوێندکارانیش دڵنیادەکەمەوە بەردەوام دەبم لەبەدواداچوون و پشتیوانیکردنی پرسی دامەزراندنی
خوێندکارە یەکەمەکان تا داواکەیان بەئەنجام دەگەیەنرێت"'
هاوکات هەر
ئەمڕۆ سەبارەت بە تەواو بوونی ماوەی پێشکەشکردن بۆ ئەنجومەنی راژە و پڕکردنەوەی فۆرمی
دامەزراندن بدریە حسێن ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عیراق بەنووسراوێکی
رەسمی داوای لە ئەنجوومەنی راژەکرد، ماوەی پێشکەش کردنی دامەزراندن درێژ بکرێتەوە و
لینکی سکاڵاکردن دووبارە کارا بکرێتەوە بۆ ئەوەی هەر دەرچوویەک سکاڵای هەیە بتوانێت
لەڕێی ئەو لێنکەوە سکالای خۆی پێشکەش بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19