44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
ئەدەب وهونەر 05:23 PM - 2020-01-13.
44 ساڵ لەمەوپێش كتێبخانەیەك بوە روناككەرەوەی شاری سلێمانی، پرشنگی رەنگاوڕەنگی بەهەموو لایەكی شاردا نەخشاند و پەیامی زانست و رۆشنبیری پێبوو، ئەویش كتێبخانەی پەیامە، ئەم كتێبخانەیە دەكەوێتە سەر شەقامی سالم نزیك باخی گشتی.
مامۆستا ئەنوەر برزوو لەدایك بووی 1939ی شاری سلێمانیە، خاوەن و بەڕێوەبەری ئەم كتێبخانەیەیە، مامۆستایەكی خانەنشینە، لەپاڵ كۆكردنەوەو فرۆشتنی كتێب و گۆڤارو رۆژنامەكان، بەشێكی زۆری تەمەنی خۆشی بۆ خوێندنەوە تەرخان كردوە.
مامۆستا ئەنوەر برزوو بەردەوام و بێ بەرامبەر هاوكاری هەموو ئەو كەسانەی كردوە بەتایبەت توێژی گەنجان كە سەردانیان كردوە بەمەبەستی هەواڵ پرسین لەسەر كتێبێك یان توێژینەوەیەكی رۆشنبیری و زانستی.
مامۆستا ئەنوەر برزوو خاوەنی كتێبخانەی پەیام دەڵێت: ساڵی 1976 بوو بیرم لەوە كردەوە كە كتێبخانەیەكی گەورە دابنێم و ناوی بنێم پەیام، كتێبخانەكە دەكەوتە سەر شەقامی مەولەوی، ئەوەش لەسەردەمی كتێبخانەی نیشتمانیدا بوو.
كتێبخانەكە هەزاران كتێب و گۆڤارو رۆژنامەی لەخۆ دەگرت، رۆژنامەكانی وەك (الجمهوریە و ئەلسەورە، گۆڤاری ئەلف با، هەروەها سەرچاوە عەرەبیەكان كە پڕبوون لە كتێب و چاپكراوە لەبەیروتەوە دەهاتن). پێش 20 ساڵ كتێبخانەكە گواسترایەوە بۆ شەقامی سالم.
مامۆستا ئەنوەر برزوو دەشڵێت: دوو ئامانجم هەبوو، یەكێكیان خۆ رۆشنبیركردن بوو، هەروەها رۆشنبیركردنی گەنجان، بەتایبەت ئەو گەنجانەی خولیای خوێندنەوە بوون و دەگەڕان بەشوێن سەرچاوەی رۆشنبیریدا، ئەو گەنجانە بۆئەوەی ببنە نەوەیەكی رۆشنبیرو بەئاگای دواڕۆژ، بەبێ بەرامبەر هاوكاریم دەكردن و یارمەتیم ئەدان.
مامۆستا برزوو جەخت دەكاتەوە، پەیامم بۆ گەنجان ئەوەیە كە بەردەوام و بەبێ پچڕان بخوێننەوە، ئەوەشی دەیخوێننەوە با لەژیانی خۆیاندا جێبەجێی بكەن، خوێندنەوە، ئۆكسجینی هزرو مێشكە، زانست و زانیاری و رۆشنبیری گشتی بەرهەم دەهێنێت، خوێندنەوەوە ژیانت فێردەكات، واشت لێدەكات كە لەتاقیكردنەوەكانی ژیاندا هەڵە كەم بكەیت، كەسانێك دەردەچن كە سوود بەكۆمەڵگا بگەیەنن، ببنە رووناككەرەوەی دواڕۆژ.
PUKmedia عەدنان جاف
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19