پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه: هه‌رێم و عیراق بەدەنگ پێداویستییەكانمانەوە هاتوون
چاوپێکەوتن 05:04 PM - 2018-11-27.
ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كارنهمهیهكی گشتگیر سه‌باره‌ت به هه‌موو كێشه و پێداویستیه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پێشكه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و حكومه‌تیش وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌رانه‌ی بۆ به‌جێگه‌یاندنی پێداویستیه‌كانی پارێزگاكه هه‌یه و دواتریش كارنامه‌یه‌كی تر‌ى تایبه‌ت به كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه پێشكه‌شی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كرێت.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ PUKmedia رایگه‌یاند: دوای كۆبونه‌وه‌ی تیمی ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كانی ( به‌مۆ، سیروان، خورماڵ، بیاره ) و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیيه‌كانی پارێزگاكه، به ئاماده‌بوونی جێگری پارێزگار و قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه، كارنامهیهكمان ئاماده‌كردوه، كه له‌سێ فۆرمدا خۆی ده‌بینێته‌وه، یه‌كێكیان بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێكیان بۆ حكومه‌تی عیراق و یه‌كێكیان بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
وتیشی: ئه‌و كارنامه‌یه‌ی پێشكه‌شی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت پێكهاتووه له، چه‌ند سێكته‌رێك كه ئه‌وانیش، ( په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و دارايی و ناوخۆ و كشتوكاڵ و شاره‌وانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه )ن، دواتر سه‌ردانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كانی دارايی و كشتوكاڵ و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و شاره‌وانی)مان كردوه‌و كه سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانمان پێبوه‌و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانیشمان كردون بۆ هه‌ڵه‌بجه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی باشیان هه‌یه، ئیستیجابه‌یان له‌سه‌ر زۆرینه‌ی داواكارییه‌كان ده‌ربڕیوه‌و ده‌ڵێن هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه‌كه ده‌بێت هاوكاری بكه‌ین و گرنگی پێبده‌ین هه‌تا به‌ته‌واوی دروست ده‌بێت و دێته ئاستی پارێزگاكانی تر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كارنامه‌یه‌ی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌كراوه 80% ی كاره‌كانی ته‌واو بوه‌و ته‌نها پێویسته جارێكی تر سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بكه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین بتوانین له ماوه‌ی دوو مانگی یه‌كه‌می ده‌ستبه‌كاربوونی من وه‌ك پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، كاره‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كۆتایی پێبهێنین.
ئه‌وه‌يشی خسته‌روو، كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له ئێستا و رابردووش زۆر به‌ده‌نگ كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌وه بوون.
ئازاد تۆفیق وتیشی: دوا به‌دوای كۆتاییهاتنی كاره‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و كه‌یسانه‌ی په‌یوه‌ندیان به حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه هه‌یه، كه‌خۆی له به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌بینێته‌وه، ده‌به‌ینه به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دارايی و بازرگانی عیراق كۆده‌بینه‌وه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه جێگای دڵخۆشییه د. به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماری عیراق كورده و ئاگاداری كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و زۆر بهدهنگیهوهیه و هاوكات عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق زۆر هاوسۆزی بۆ پرسی كورد و به‌تایبه‌ت كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه هه‌یه و ئه‌مه‌ش واده‌كات كه داواكارییه‌كانی پارێزگاكه به زوويی جێبه‌جێ بكرێن.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه كارنامه‌كه‌یان گشتگیره‌و هه‌موو ئه‌و كێشانه ده‌گرێته‌وه كه‌له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌ن و بواره‌كانی دامه‌زراندن و میلاكات و كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی هه‌رێم و عیراقیش له خۆده‌گرێت.
وتوشیه‌تی، دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كارنامه‌كه‌یان پێشكه‌شی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ن.
PUKmedia هاژه باست
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی به‌هێزه‌و به‌سه‌ر ئه‌م كۆسته‌دا زاڵ ده‌بێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
سەرۆک بافڵ: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە
11:38 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20
ئەمانەش ببینە
کوردستان 02:43 PM - 2024-05-20 رێكخراوی په‌یامنێران: له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی شاكار ستار ده‌ستگیركراوه
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19