بایەخی سەردانی سەرۆك بافڵ بۆ ئەمریكا
بیروڕا 12:31 PM - 2024-05-06
ئاراس محەمەد
ئاغا*
سەردانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، بۆ ئەمریكا، گرنگی و بایەخی خۆی
هەیە و مایەی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستانە لەگەڵ وڵاتێكی گەورەی وەك
ئەمریكادا، یەكێتی نیشتیمانی کوردستان هەمیشە لەگەڵ ئەوەدا بووە پەیوەندییەكی هاوسەنگی
لەگەڵ سەرجەم وڵاتاندا هەبێت، ئەوەش لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان و ئەزموونەكەیدا
دەبێت.
بانگهێشتكردنی سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریكا، بۆ پێگەی بەڕێزیان دەگەڕێتەوە
وەك سەركردەیەك کە رۆڵی كاریگەر و بەرچاوی هەبووە لە ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكاندا،
بەوپێیەی ئەمریكا رۆڵی گرنگی هەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و جیهان بەگشتی، سەردانەكەی
سەرۆكی یەكێتی بۆ ئەو وڵاتە و بانگهێشتكردنی
بەشێوەیەكی رەسمی، بایەخی خۆی هەیە، بەتایبەتی لەم كاتەدا كە عیراق و كوردستان و
ناوچەكە بە بارودۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕن. یەکێتی هەمیشە لەگەڵ ئەوەدا بووە پەیوەندییەكی
هاوسەنگی لەگەڵ سەرجەم وڵاتاندا هەبێت، ئەوەش بۆ بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان و ئەزموونەكەی
گرنگە و ئەو پەیوەندییانەش بۆ سەردەمی سەرۆك مام جەلال دەگەڕێتەوە و ئێستاش سەرۆك
بافڵ درێژەی پێدەدات.
بانگهێشتكردنی كەسی یەكەمی یەكێتی بۆ ئەمریكا، بۆ پێگەی بەڕێزیان دەگەڕێتەوە،
كە وەك سەركردەیەكی ئەكتیڤ توانیویەتی رۆڵی كاریگەر و بەرچاوی هەبێت لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان
و بەغدادا و پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی واقیعیانە و هاوسەنگە لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەردا.
ئەمریكا خوازیارە هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی عیراقێكی بەهێزدا بەردەوامبێت
و برەو بە پڕۆسەی دیموكراسی بدات و رێز لە مافەكانی مرۆڤ و ئازادیی رۆژنامەگەری
بگرێت ، یەكێتی رۆڵی گرنگ و پڕبایەخی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە و هەمیشە لەگەڵ ئەنجامدانی
هەڵبژاردن و گەڕانەوەی شەرعیەتە بۆ دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان.
*ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19