riklam

لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا

بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25
بیروڕا

بیروڕا

عومەر حاجی ئەحمەد*

 

50  ساڵ بەسەر یەکێکی تر لە تاوانە نامرۆڤانەکانی ڕژێمی گۆڕ بە گۆڕی بەعس تێپەڕ دەبێت کە ئەویش بۆردومان کردنی هەڵەبجە بوو بە چەکی ناپاڵم کە تیایدا 56 هاوڵاتی شەهید بوون و زیاد لە 100 هاوڵاتی بریندار بوون و سەرەڕای وێران کردن و خاپور کردنی بەشێکی زۆری شارەکە و ئاوارەبوونی دانیشتوانی شار بەرەو گوندەکانی دەوروبەر .

هەڵەبجە بەهۆی ئەوەی کە لانکەی شۆڕش و خەبات و بەگژداچونەوەی ستەم بوە هەمیشە قوربانی تاوانە یەک لە دوای یەکەکانی بەعس بووە, ئەم ڕووداوە برینێکی قوڵە کە بەخەتێکی سوور لە لاپەڕەکانی مێژوودا تۆمار کراو پەڵەیەکی ڕەشی دیکەش بوو بە ناوچاوی ئەنجام دەرانیەوە .

لەم یادەدا جەخت لەوە دەکەینەوە هەڵەبجە پێویستی بە خزمەتی زیاتر و ئاوەدانی زیاترە ، پێویستە خەڵکی سەربڵندی ئەم شارە لە ڕووی ماددی و مەعنەویەوە قەرەبوو بکرێنەوە ، پێویستە هەموان پێکەوە دەست لە ناو دەست برینەکانی ئەم شارە ساڕێژ بکەین .

دروود بۆ ڕۆحی پاک و بەرزەفڕی شەهیدان
سەربەرزی بۆ هەڵەبجەی هەمیشە زیندوو ، هەڵەبجەی پایتەختی ئاشتی .

 

*لێپرسراوی مەڵبەندی ( ٩ ) ی شارەزوور

 

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket