راگەیاندنێك بۆ ئێستا
بیروڕا 04:40 PM - 2024-01-15
رێژنە محەمەد
ئێستا سەردەم سەردەمی ڕاگەیاندنە، میدیا جگە لەوەی بووەتە دەسەڵاتی یەكەم، دەشتوانێتت رەش بكاتە سپی و سپیش بە رەش، چاودێرێكی زیندوو زۆر هەستیاری سەر دەسەڵاتەكانی جێبەجێكردن و یاسادانان و دادوەرییشە، دەست دەخاتە سەر هەرچی خەوش و هەرچیش هەیە دەیگوازێتەوە بۆ هەمووان.
یەكێتی لەسەرەتای دامەزراندنییەوە، دەستپێشخەر بووە لەوەی راگەیاندنێكی نیشتمانی هاوسەنگی خۆی هەبێت، لەشاخ لەرێگەی چەندین كەناڵی جیاو دوای راپەڕینیش پێش هەر هێزێكی سیاسیی تر، بووە خاوەن راگەیاندنێكی كاریگەرو داهێنەرو یەكەمین كەناڵی بینراو و نووسراوی رۆژانەی خستە خزمەت خەڵكی كوردستانەوە.
دوەم كۆنفرانسی راگەیاندنی یەكێتی بووە وێستگەی پێداچوونەوەو داڕشتنەوەی بنەماو هێڵە گشتییەكان لەهەموو بوارەكانی كاركردنی خۆیدا، بۆ ئەوەی پێشەنگێتی خۆی لەدەست نەدات، هەرواش دەبێت.
راگەیاندنی یەكێتی بەو پێیەی حزبی سەنگین و سۆسیال دیموكرات و خاوەن دەستپێشخەرییە، دەبێت ببێتە بڵندگۆی خەڵك، فشارو گوشار بێت بۆ ئەوەی چەوتییەكان راست بكرێنەوەو مافەكانی خەڵك پارێزراوبن.
راگەیاندنی یەكێتی داكۆكیكاری سەرسەختی خەڵك و مافەكانیان بووەو راستگۆیانەو راشكاوانە، دوور لە توندوتیژی و بەلاڕێدابردنی خەڵك و كێشەكان كاری كردووە، زمانی رەخنەگرتن و زمانی ئاخاوتنی رۆژانەی خۆی لەموزایەدات پاراستووەو سەرڕاست بووە لە گەیاندنی پەیام و گواستنەوەی رووداوەكان وەك ئەوەی هەن.
پێشنیازو راسپاردەكانی كۆنفرانس ئەم فەرهەنگە دەوڵەمەندتر و ئەم دەستكەوتانە فراوانتر دەكات، نوێگەرانە دەچێتەوە خانەی خزمەت بەخاك و خەڵك.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19