دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19روداوی تەقینەوەکە
دژەتیرۆر و ئاسایش لێکۆڵینەوە لە رووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە شەهیدای سەرچنار دەکەن و ڕایدەگەیەنن: "دواین ئەنجام و ڕاست و دروستی روداوەکە بڵاودەکرێتەوە".
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە ڕایگەیاندوە: "لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی شەهیدانی سەرچناری شاری سلێمانی بەردەوامە و دوایین ئەنجامی لێکۆڵێنەوە و دروستیی ڕووداوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاودەکرێتەوە".
هاوکات هەر لەسەر ئەو رووداوە دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە رایگەیاندوە: "پاش ئەوەی ڕۆژی ٢٠٢٤/٤/١٩ سەعات ١٢ لەگەڕەکی شەهیدانی سەرچنار، ڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک روویدا و هیچ زیانیکی گیانی لێ نەکەوتەوە و دەست بەجێ لەگەڵ گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە، لەئێستادا هێزەکانی ئاسایش لە شوێنی ڕووداوەکەن بەمەبەستی بەدوادوچوون و لێکۆڵینەوە".
عەتا سەراوی خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەڵێت: "بەمەبەستی میوانداری هاتوینەتە سلێمانی و پاش ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکەمان و چونمان بۆ خواردنگەیەک، دەنگێکی بەرز هات و دوکەڵ بەرز بۆوە، کەبینیمان ئۆتۆمبێلەکەمان بوو تەقیبوەوە".
وتیشی: "خۆشبەختانە ئێمە سەلامەتین و زیانی گیانیمان نەبووە، بەڵام بەداخەوە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان زیانی بەرکەوتوە کەلەنزیک ئۆتۆمبێلەکەی ئێمەوە وەستابوون".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكهی تهندروستی كوردستان لهسلێمانی بهڕێوهدهچێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گهنمی جوتیارانی ههرێم به 2 ترلیۆن دینار دهخهمڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
05:01 PM - 2024-05-02
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی بازاڕی هەولێر و ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
ی ن ک 10:44 PM - 2024-05-02 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكهی تهندروستی كوردستان لهسلێمانی بهڕێوهدهچێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یهكێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانهكان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02