riklam

لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان PUKMEDIA

لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان

زانکۆی سلێمانی سلێمانی

زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌س له‌ 38 وڵاتی جیاوازه‌وه‌ به‌شداری سێیه‌مین لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی ده‌كه‌ن، كه‌ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 2-5-2024 ده‌ستیپێکرد و ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.

لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2ـی ئایاری 2024 به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی سلێمانی له‌نێو كامپی نوێی زانكۆكه‌ به‌ به‌شداریی پسپۆڕ‌انی 38 وڵات و 14 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و 25 زانكۆی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له‌شاری سلێمانی ده‌ستیپێکرد.

 

لەسەرەتای مەراسیەمەکەدا د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق لە میانەی بەشداریکردنی لە سێیه‌مین لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی لە وتەیەکیدا رایگەیاند: "پاراستنی تەندروستی ئەرکێکی گەورەی سەر هەموو وڵاتانە، پێویستە گرنگی بەم جۆرە لوتکانە بدرێت بۆ پاراستنی و گرنگیدان بە بیئەی تەندروستی، کەبەداخەوە دەرهاویشتە ژینگەییەکان کاریگەری خراپیان لەسەر تەندروستی هەبووە".

 

"پشتیوانیتان دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین، عیراق دەبێت پشتگیری ئەم  جۆرە چالاکیانە بکات لەسایەی ئارامی و ئاسایشدا"، سەرۆککۆمار وای وت.

 
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA، زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌س له‌وڵاتانه‌وه‌ بانگهێشتی لوتكه‌كه‌ كراون و كه‌ به‌شدار ده‌بن له‌چه‌ندین (پانێڵ، وۆركشۆپ، فۆكه‌س سێشن، چالاكی و كۆبوونه‌وه‌ گرنگه‌كان و گرنگترین بابه‌ته‌كانی سیستمی ته‌ندروستی، خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كان، ته‌ندروستیی گشتی و گۆڕ‌انی كه‌شوهه‌وا)یه‌.
 
ئامانج له‌لوتكه‌كه‌ دانانی بناغه‌یه‌كی پته‌وه‌ بۆ پێشخستنی پلانێكی ستراتیژیی درێژخایه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌ پزیشكییه‌كان و پاراستنی ته‌ندروستی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستاندا.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket