فراکسیۆنی یەکێتی داوای مافی زیندانیانی سیاسی هەرێم دەکات
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-15لۆگۆی یەکێتی، هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
فراکسیۆنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە نووسراوی رەسمی داوای هەموارکردنەوەی یاسای زیندانیانی
سیاسی عیراق لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکات و لەوچوارچێوەیەشدا، ئەمڕۆ
دووشەممە 15-4-2024، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای زیندانیانی سیاسی دەکرێت کە
پێشتر لەلایەن لیژنەی زیندانیانی سیاسی و لیژنەی یاساییەوە ئامادەکراوە.
زیندانیانی سیاسی هەرێم دەتوانن سودمەندبن
چرۆ
حەمەشەریف ئەندامی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا خوێندنەوەی
یەکەم بۆ هەمواری یاسای زیندانیانی سیاسی دەکرێت کە داوامان کردووە بەپێی ئەم یاسا
نوێیە، زیندانە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیش سودمەند بن لەو بڕیارانەی لەلایەن حکومەتی
عیراقەوە دەردەچن".
"چەندین
سودمەندبوون هەیە، وەک پێشینە و زەوی و ئیمتیازتی مادی کە زیندانیانی سیاسی لە
عیراق بەپێی ئەو یاسایەی ئێستا کاری پێدەکرێت لێی سودمەند بوون و زیندانیانی سیاسی
لە هەرێم لێی سودمەند نین، دەمانەوێت لە هەمواری یاساکەدا زیندانیانی سیاسی
هەرێمیش لەو ئیمتیازاتانە سودمەندبن، چونکە کورد لەسەر دەستی رژێمی پێشوو زۆرترین
زیانی بەرکەوتووە کە زیندانیانی سیاسی توێژێکی ستەملێکراوی ئەوکاتەن"، چرۆ
حەمەشەریف وادەڵێت.
بەپێی
کارنامەکەی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە بڕگەی پێنجەمدا هاتووە
کە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای دامەزراوەی زیندانیانی
سیاسی ژمارە چواری ساڵی 2006ـی هەموارکراو دەکرێت کە لەلایەن لیژنەی شەهیدان و
قوربانیان و زیندانیانی سیاسی و لیژنەی یاساییەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئامادەکراوە کە لە 48 ماددە پێکدێت.
یاساکە هەموار دەکرێتەوە
ئەندامەکەی
لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئاماژەی
بەوەشدا: "وەک ئەندامی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی، دوای هەوڵ
و ماندوبوونێکی زۆر و چەندین جار کۆکردنەوەی ئیمزای ئەندامانی ئەنجومەن لەبارەی
هەمواری یاساکەوە، دواجار سەرۆکایەتی
ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا یاساکە هەموار بکاتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ
خوێندنەوەی یەکەمی بۆدەکرێت".
"فراکسیۆنی
یەکێتی لە کۆبوونەویە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق بە نووسراوی
رەسمی داوامان لە سەرۆک وەزیران کرد کە هەوڵی هەمواری یاسای زیندانیانی سیاسی بدرێت،
بەشێوەیەک کە زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستانیش لە بڕیارەکانی حکومەتی عیراق
سودمەند ببن"، چرۆ حەمەشەریف وادەڵێت.
پێشتر حکومەتی هەرێم رەزامەند نەبووە
پێشتر لە کاتی
هەمواری یاساکەدا لە ساڵی 2006، حکومەتی هەرێم رەزامەند نەبووە لەسەر ئەوەی مووچەی
زیندانیانی سیاسی بخرێتە سەر حکومەتی عیراق، بۆئەوەی لە بڕیارەکەی حکومەتی عیراق
سودمەنبن، بەڵام لە ئێستادا کە هەوڵی جیاکردنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت
لە ململانێ سیاسییەکان، پێویستە مووچەی زیندانیانی سیاسیش هاوشێوەی مووچەی
زیندانیانی سیاسی عیراقی لێبکرێت.
لەدوای خوێندنەوەی
یەکەم بۆ پڕۆژەیاساکە، بڕیارە لە داهاتوودا خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پڕۆژەیاساکە
بکرێت و فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش هەوڵی جێگیرکردنی ماف و ئیستحقاقاتی
زیندانیانی سیاسی کورد لە یاساکەدا دەدەن.
PUKMEDIA
یەكێتی داوای هاوتاكردنی ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی هەرێم
لەگەڵ عیراق دەكات
وێنە... پێشتر چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بۆ هاوتاکردنی ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی هەرێم،
ئیمزای پەرلەمانتارانی کۆکردووەتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكهی تهندروستی كوردستان لهسلێمانی بهڕێوهدهچێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گهنمی جوتیارانی ههرێم به 2 ترلیۆن دینار دهخهمڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكهی تهندروستی كوردستان لهسلێمانی بهڕێوهدهچێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یهكێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانهكان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
کوردستان 10:11 AM - 2024-05-02 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01