PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

عیراق به‌ چوار یاریزانه‌وه‌ به‌شدارى ئۆلۆمپیاد ده‌كات


19/7/2021 12:37:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 

ته‌نیا چوار  یاریزان له‌ وڵاتى عیراقه‌وه‌ مافى به‌شداریكردنیان هه‌یه‌ له‌ یارییه‌كانى ئۆلۆمپیادى هاوینه‌ى تۆكیۆ كه‌ بریاره‌ 23ـى ئه‌م مانگه‌ ده‌ستپێبكات .

 

چوار یاریزانه‌كه‌ش پێكهاتوون له‌ محه‌مه‌د ریاز له‌ یارى سه‌وڵ و كانۆ هه‌روه‌ها راكه‌ر دانه‌ حسێن و ته‌ها یاسین له‌ گۆره‌پان و مه‌یدان و فاتمه‌ عه‌باس له‌ ریمایه‌ ، بریاره‌ هه‌ر چوار  یاریزانیش له‌ رۆژانى داهاتوو بگه‌نه‌ وڵاتى ژاپۆن .

 

له‌ مێژوودا عیراق ته‌نیا خاوه‌نى مه‌دالیایه‌كى برۆنزی ئۆلۆمپیه‌ كه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسای له‌ ساڵى 1960 به‌ده‌ستیهێنا.

 

به‌شى وه‌رزش - به‌دواداچوون 

AAMhSbf.jfif

ڤیدیۆ