PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

ئه‌مرۆ كه‌رنه‌ڤاڵى كۆتایی خولى نایابى كوردستانه‌


10/6/2021 11:58:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 

به‌ ئه‌نجامدانى یارى نێوان برایه‌تى پاڵه‌وانى خولى نایابى كوردستان بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵ و زاخۆ ، ئه‌مرۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ى برایه‌تى په‌رده‌ له‌سه‌ر یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى كوردستان بۆ تۆپى پێ داده‌درێته‌وه‌ .

 

به‌شدار سه‌ربه‌ست ، سه‌رۆكى یانه‌ى برایه‌تى  له‌ لێدوانێكدا ئاشكرایكرد ، بۆ كه‌رنه‌ڤاله‌كه‌ى ئه‌مرۆ  میوانێكى زۆر بانگهێشتكراون و شانۆى یاریگاكه‌ش به‌ شێوازێكى باش ئاماده‌ كراوه‌ كه‌ شایسته‌ بێت به‌ یارى كۆتایى 

 

سه‌رۆكى یانه‌ سه‌وزپۆشه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ روو ، بوونه‌ پاڵه‌وانى یانه‌كه‌ى به‌ هۆى پلانى یانه‌كه‌و ئاستبه‌رزى و یه‌ك ریزى  پاڵپشتى سه‌رۆكى فه‌خرى سه‌رۆكى یانه‌كه‌ شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سول كه‌ هه‌موو پێداویستیه‌كانى تیپه‌كه‌ خسته‌ روو تاوه‌كو ئه‌و ئه‌نجامه‌ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .

 

به‌شى وه‌رزش -تایبه‌ت

 

 

ڤیدیۆ