PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

شێروانه‌ بووه‌ دووه‌مى كوردستان


9/6/2021 18:54:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 

تیپى تۆپی پێى یانه‌ى شێروانه‌ پله‌ى دووه‌مى خولى نایابى ئه‌م وه‌رزه‌ى یانه‌كانى كوردستانى ده‌سته‌به‌ر كرد .

له‌ گه‌ڕى كۆتایی خوله‌كه‌ ، له‌سه‌ر یاریگه‌ى خۆى شێروانه‌  میواندارى هه‌ندرێنى كردو یانه‌ى میواندار به‌ ئه‌نجامێكى گه‌وره‌و 4-1 توانى یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌ .

له‌ یارییه‌كى ترى هه‌مان گه‌ڕ،سیروانى نوێ میواندارى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێرى كردو یانه‌ى میوان توانى 4-2 یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌و سیروانى نوێش پله‌ى سێیه‌مى ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌سته‌به‌ر بكات .

جێگه‌ى بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ، یانه‌ى برایه‌تى توانى له‌ گه‌ڕى پێش كۆتایی  خوله‌كه‌ نازناوى وه‌رزى ئه‌مساڵى خولى نایاب به‌ده‌ستبهێنێت .

 

به‌شى وه‌رزش - تایبه‌ت 

ڤیدیۆ