PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

سێ یاریزانی هه‌ولێر بۆ ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق


9/6/2021 15:32:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.




عەبدولقادر ئەیوب، عەلی شاخەوان، مەسرور فەخرەدین یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر ، رۆژى هه‌ینى  گەشتی وڵاتی میسر ده‌كه‌ن بۆ به‌شدارى پاڵه‌وانێتى لاوانى عه‌ره‌ب .

سەبارەت بەدوورخستنەوەی یاریزان ( ئەمین نەبی)، کە ئەمرۆ لە ریزی ھەڵبژاردەکە دوورخرایەوە، حەسان تورکی یاریدەدەری راھێنەری ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا گوتی: دوورخستنەوەی یاریزان ئەمین نەبی کاتییە پاش گەرانەوەمان لەم پاڵەوانێتییە دووبارە بانگھێشتی ھەڵبژاردەکە دەکرێتەوە، ئەم یاریزانە بچووکە و پێویستی بەکاتە و دەبێتە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ھێڵی ناوەراست (ئیرتکاز) لەسەر ئاستی عێراق.

ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە پاڵەوانێتی عەرەبی لە کۆمەڵەی سێیەم شانبەشەنی ھەڵبژاردەکانی ( سنیگاڵ، دوورگەکانی قەمەر، لوبنان) یاری دەکات و وا بریارە ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە رۆژی (٢١)ی ئەم مانگە سه‌عات  (٧)ی ئێوارە یەکەم یاری خۆی بەرانبەر ھەڵبژاردەی دوورگەکانی قەمەر ئەنجام بدات.


به‌شى وه‌رزش

ڤیدیۆ