PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

سه‌رۆكى یانه‌ى برایه‌تى : مه‌راسیمێكى گه‌وره‌ بۆ یارى كۆتایى خولى نایاب ئه‌نجام ده‌ده‌ین


9/6/2021 13:10:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 

سه‌رۆكى یانه‌ى برایه‌تى، شێوازى به‌رێوه‌چوونى كه‌رنه‌ڤاڵى مه‌راسیمى یارى كۆتایى خولى نایابى كوردستان ده‌خاته‌ روو كه‌ بریاره‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ى یانه‌كه‌ى له‌ نێوان برایه‌تى و زاخۆ به‌رێوه‌بچێت .

 

به‌شدار سه‌ربه‌ست ، سه‌رۆكى یانه‌ى برایه‌تى كه‌ یانه‌كه‌ى بووه‌ پاڵه‌وانى وه‌رزى ئه‌مساڵى خولى نایاب له‌ لێدوانێكدا ئاشكرایكرد ، بۆ كه‌رنه‌ڤاله‌كه‌ى سبه‌ى میوانێكى زۆر بانگهێشتكراون و شانۆى یاریگاكه‌ش به‌ شێوازێكى باش ئاماده‌ كراوه‌ كه‌ شایسته‌ بێت به‌ یارى كۆتایى .

 

 

سه‌رۆكى یانه‌ سه‌وزپۆشه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ روو ، بوونه‌ پاڵه‌وانى یانه‌كه‌ى به‌ هۆى پلانى یانه‌كه‌و ئاستبه‌رزى و یه‌ك ریزى  پاڵپشتى سه‌رۆكى فه‌خرى سه‌رۆكى یانه‌كه‌ شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سول كه‌ هه‌موو پێداویستیه‌كانى تیپه‌كه‌ خسته‌ روو تاوه‌كو ئه‌و ئه‌نجامه‌ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .

 

به‌شى وه‌رزش - تایبه‌ت

ڤیدیۆ