PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و دهۆك تووشى شكست بوون


8/6/2021 18:35:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.




له‌ خولى پله‌یه‌كى عێراق هه‌ردوو یانه‌ كوردیه‌كه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م تووشى شكست هاتن .


ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ له‌ شارى به‌غداد ، له‌ گه‌ڕى هه‌شته‌مى خوله‌كه‌ ، یانه‌ى سناعه‌ به‌ گۆڵێكى بێوه‌ڵام له‌ دهۆكى برده‌وه‌ .

له‌ هه‌مان كۆمه‌ڵه‌ش له‌سه‌ر یاریگه‌ى خۆى ره‌مادیش به‌ دوو گۆڵى بێوه‌ڵام له‌ پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى برده‌وه.

به‌و ئه‌نجامانه‌ش ، هه‌ردوو تیپه‌ كوردیه‌كه‌ هیواى ململانێیان بۆ گه‌یشتن به‌ خولى نایابى وه‌رزى داهاتوو تا راده‌یه‌كى زۆر دابه‌زى .

به‌شى وه‌رزش

ڤیدیۆ