PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

فێرگەی تۆپی پێی کەلار هەنگاوێکی نوێی کارکردن ڕادەگەیەنێت


8/6/2021 12:01:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 

فێرگەی تۆپی پێی کەلار لە وەرزی نوێی کارکردن پێ دەنێتە شەش ساڵەی تەمەنی و وەرزێکی نوێی کارکردن بە ستافێکی ئەکادیمی و ڕاهێنەری بەتوانا  ڕادەگەیەنێت

 

فێرگەکە لە پاش تاقیکردنەوەکان دەست بە مەشق و ڕاهێنانی ساڵانەی خۆی دەکات و لە ئێستادا سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکی وەرزی نوێی کارکردن ئامادەکراوە 

 

فێرگەی تۆپی پێی کەلار یەکیک لەو فێرگە وەرزشیانەی کە تاکو ئێستا چەندین یاریزانی پێگەیاندوە و گەیشتۆتە ئاستی یانەکانی سنوری گەرمیان لە ئاستی تازەپێگەیشتوان و لاوان 

 

فێرگەی تۆپی پێی کەلار ساڵی ٢٠١٦ لە شاری کەلار دامەزراوە و ساڵانە زیاتر لە ١٠٠ فێرخواز مەشق و ڕاهێنان لە فێرگەکە ئەنجامدەدەن لە لە ژێر سەرپەرەشتی ستافێکی ئەکادیمی و ڕاهێنەری بەئەزمون.

 

به‌شى وه‌رزش -تایبه‌ت

ڤیدیۆ