PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

وه‌رزشكاران بێبه‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر ده‌كرێن


7/6/2021 11:54:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.




لەهەنگاوێکی نوێدا، بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی ئۆفەرێکی نوێ دەخاتە بەردەم وەرزشکاران بەئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بەبێ بەرامبەر؟

كاروان زیره‌ك نورى ، به‌رێوه‌به‌رى وه‌رزشى سلێمانى به‌ PUKmdia ـى راگه‌یاند ،  پاش ڕەزامەندی وەرگرتنی دکتۆر (ڕەنج ڕەفیق محمد) پسپۆڕی پزیشکی وەرزشی و پزیشکی ڕاهێنان و هەڵگری بڕوانامەی زانکۆی لەندەن، هەموو مانگێک ۲ ڕۆژ لەناو بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی دەبێت و چاوەڕێی وەرزشکاران دەکات تا بێبەرامبەر پشکنینی پزیشکییان بۆ بکات و ڕێنمایی پێویستیان بکات بۆ چارەسەری پێکانەکانیان.


وتیشى ئه‌مرۆ  دوو شەممە ۷_٦_۲٠۲۱ دکتۆر (ڕەنج ڕەفیق) پسپۆڕی پزیشکی وەرزشی و پزیشکی ڕاهێنان لە سەعات (۱٠_۱۲) ی نیوەڕۆ لە (بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی) دەبێت بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی وەرزشکاران بێبەرامبەر.

ئه‌وه‌شى خسته‌ روو ، بیناى به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته‌ گەڕەکی قڕگە سەرو زانکۆی پۆلۆتەکنیکی سلێمانی بەرامبەر مزگەوتی حاجی عەباس باراوی.


به‌شى وه‌رزش -تایبه‌ت

ڤیدیۆ