PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

یاریگاكانى ئه‌وروپا له‌ چاوه‌ڕوانى رۆژێكى پڕ ركابه‌رى


22/5/2021 11:18:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



ئێواره‌ى ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ، ته‌واوى یاریگاكانى ئه‌وروپا رۆژێكى پڕ ركابه‌رى و یارى به‌هێز له‌ ئامێز ده‌گرێت .

له‌ ئیسپانیا ، ته‌واوى یارییه‌كانى قۆناغى كۆتایى ئه‌نجام ده‌درێت و پاڵه‌وانى خوله‌كه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كى ره‌سمى ده‌رده‌كه‌وێت ، كاتێك ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌رامبه‌ر ڤاله‌د وه‌لید ده‌وه‌ستێته‌وه‌و ریال مه‌دریدیش به‌رامبه‌ر ڤیاریال یاریده‌كات و ته‌واوى یارییه‌كانیش له‌ سه‌عات 7:00ـى شه‌و ده‌بێت .

پێش ئه‌م یارییه‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ 83 خاڵ پێشه‌نگى خوله‌كه‌یه‌و ریال مه‌دریدیش له‌ پله‌ى دووه‌مه‌ به‌ 81 خاڵ .

له‌ ئینگلته‌راش شه‌ڕى پلیتى چواره‌مى خوله‌كه‌و سه‌ركه‌وتن بۆ خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان یه‌كلاده‌بێته‌وه‌، لیڤه‌رپوولى چواره‌مى خوله‌كه‌ به‌رامبه‌ر كریستال پاڵاس یاریده‌كان و لیسته‌رى پێنجه‌میش به‌رامبه‌ر تۆتێنهام یاریده‌كات .

له‌ ئیتاڵیاش گه‌ڕى كۆتایى به‌رێوه‌ده‌چێت ، ملمىنێى پلیتى چواره‌م له‌ نێوان ئه‌یسى میلان و یۆڤانتۆس یه‌كلا ده‌بێته‌وه‌ .

به‌شى وه‌رزش

ڤیدیۆ