PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

نه‌ورۆز یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنى له‌ خولى عێراق نووسیه‌وه‌


3/5/2021 17:53:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



له‌ گه‌ڕى یه‌كه‌مى خولى پله‌یه‌كى یانه‌كانى عێراق، یانه‌ى نه‌ورۆز سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌و گرنگى له‌ خاكى خۆى نووسیه‌وه‌.

نه‌ورۆز له‌ یه‌كه‌م یارى له‌ مێژووى خۆیدا له‌ خولى یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانى عێراق میواندارى كه‌ربه‌لاى كردو یانه‌ى خاوه‌ن یاریگه‌ توانى به‌ دوو گۆڵى بێوه‌ڵام كه‌ هه‌ردووكیان له‌ لایه‌ن دیار یاخیه‌وه‌ تۆماركران سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا .

نه‌ورۆز له‌ كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌مى خولى پله‌یه‌ك یاریده‌كات كه‌ 14 یانه‌ به‌شداره‌ به‌ یه‌ك قۆناغ یارییه‌كانى به‌رێوه‌ده‌چێت و یه‌كه‌مى كۆمه‌ڵه‌كه‌ راسته‌وخۆ ده‌گاته‌ خولى نایاب و دووه‌میش پاشكۆ ده‌كات و دوو یانه‌ش داده‌به‌زێت .

بریاره‌ له‌ گه‌ڕى دووه‌م نه‌ورۆز له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆى ببێته‌ میوانى یانه‌ى عفك .

به‌شى وه‌رزش

ڤیدیۆ