PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

برایه‌تى و VIB رێككه‌وتن


3/5/2021 13:11:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



  بۆ ساڵى دووه‌م له‌سه‌ر یه‌كتر ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ك له‌نێوان یانه‌ى برایه‌تى و كۆمپانیاى VIB ـى كوێتى ئیمزاكرا.

به‌ ئامانجى به‌رده‌وامى دان به‌و گرینگیپێدانه‌ى یانه‌ى وه‌رزشى برایه‌تى به‌ تیپى پایسكیلسوارى كچان، به‌ ئاماده‌بوونى (به‌شدار سه‌ربه‌ست) سه‌رۆكى یانه‌ى برایه‌تى به‌ وه‌كاله‌ت و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگیرى یانه‌ و نوێنه‌رى كۆمپانیاى VIB ـى كوێتى و راهینه‌ر و یاریزانانى تیپى پایسكیلسوارى یانه‌ى برایه‌تى، ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كى لێكتێگه‌یشتن له‌نیوان یانه‌ى برایه‌تى و كۆمپانیاى ناوبراو ئیمزاكرا، كه‌ كۆمپانیاكه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌بوارى ڕێكخستنى پاڵه‌وانیه‌تى پایسكیلسوارى ولاتانى عه‌ره‌بى.

ڕێكه‌وتنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ ده‌بێت و كۆمپانیاى VIB ته‌واوى خه‌رجى كه‌مپى مه‌شق و راهێنان و خه‌رجى پاله‌وانیه‌تیه‌كان بۆ تیپپى پایسكلسوارى یانه‌ى برایه‌تى دابین ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ریشدا كاروباره‌ كاگێڕیه‌كان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌ستۆى یانه‌ى برایه‌تى به‌تایبه‌ت له‌ كاتى هێنانى یاریزانى پیشه‌گه‌ر بۆ دابینكردنى نشینگه‌ له‌ شارى هه‌ولێر.

دواى ئیمزاكردنى ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ راسته‌وخۆ گرێبه‌ستى كچه‌ یاریزانانى تیپى پایسكیلسوارى یانه‌ى برایه‌تى ئیمزاكران كه‌ دیارترینیان گرێبه‌ستى یاریزانى پیشه‌گه‌رى تونسى (ره‌حاب حه‌جاجى) و یاریزانان (هه‌دیر محه‌ممه‌د) یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و یاریزان (داهات كاوه‌) بوو.

ڕاگه‌یاندنى یانه‌ى وه‌رزشى برایه‌تى

ڤیدیۆ