PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

نەورۆز بۆ خولى عێراق ئاماده‌یه‌


2/5/2021 11:45:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ، یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی بەشداری لە خولی پلەیەکی عێراق دەکات ، نەورۆز بە پێکهاتەیەکی تا ڕادەیەک لاو بەشداری لەم خولە دەکات و مه‌به‌ستێتى ئەو دێڕەی چەند ساڵە لەسەر زووبانیانە ئەویش بەرەو خولی عێراقە هەنگاوی بۆ بنێن.

نەورۆز دووشەممە لە یەکەم تاقیكردنه‌وه‌ى بە درێسە سپیەکانیەوە میوانداری کەربەلا دەکات ، لەم پاڵەوانێتیە لە کۆمەڵەکەی نەورۆز شەش یاری لە نێو یاریگای خۆی و شەشی دیکە لە دەرەوەی یاریگای خۆی و یارییەکەش لە خاکی بێلایەن دەبێت.

کۆمەڵەکە چواردە تیپەو لە کۆتایی دوو تیپ دادەبەزێت و یەکەمیش دەچێتە نایاب و دووەمیش پاشکۆیەک دەکات.

به‌شى وه‌رزش

ڤیدیۆ