PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

یه‌ك هه‌نگاو مانچێسته‌ر سیتى ده‌كاته‌ پاڵه‌وان


1/5/2021 16:34:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



به‌ بردنه‌وه‌ى له‌ كریستاڵ پاڵاس ، مانچێسته‌ر سێتى هه‌نگاوى گه‌وره‌ى بۆ بوونه‌ پاڵه‌وانى خولى یانه‌كانى ئینگلته‌را نووسیه‌وه‌ .

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ، مانچێسته‌ر سێتى به‌رامبه‌ر  كریستاڵ پاڵاس وه‌ستاییه‌وه‌و كه‌تیبه‌كه‌ى گواردیۆلا توانیان 2-0 یارییه‌كه‌ ببه‌نه‌وه‌ .


به‌وه‌ش له‌ ئه‌گه‌رى بردنه‌وه‌ى لیڤه‌رپوول له‌ مانچێسته‌ریۆنایتد له‌ یارییه‌كه‌ى سبه‌ى ، راسته‌وخۆ مانچێسته‌ر سێتى ده‌بێته‌ پاڵه‌وانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى یانه‌ نایابه‌كانى ئینگلته‌را.

به‌شى وه‌رزش

ڤیدیۆ