PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

ناوبژیوانێكى كورد یارییه‌كانى جامى یه‌كێتیی یانه‌كانى ئاسیا به‌رێوه‌ده‌بات


29/4/2021 14:21:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.




یه‌كێتیی تۆپى پێى ئاسیا به‌ شێوه‌یه‌كى ره‌سمى ناوبژیوانێكى كورد بۆ به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كانى جامى یه‌كێتیی یانه‌كانى ئاسیا ده‌ستنیشان ده‌كات .

یه‌كێتی تۆپى پێى كاربه‌رێككه‌رى عێراق ئاشكرایكردووه‌، یوسف سه‌عید ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى عێراق كه‌ كوردێكى دانیشتووى كه‌ركووك یارییه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م و سێیه‌مى جامى یه‌كێتیی یانه‌كانى ئاسیا ناوبژیوانى ده‌كات كه‌ بریاره‌ مانگى داهاتوو له‌ وڵاتى ئه‌رده‌ن به‌رێوه‌بچێت .

یوسف سه‌عید ، ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تیه‌و پێشترش چه‌ندین یاری له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانى ده‌ره‌وه‌و چه‌ندین یاری به‌هێزیشى له‌ خولى نایابى عێراق و كوردستانیش به‌رێوه‌بردووه‌ .

به‌شى وه‌رزش

ڤیدیۆ