PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

هه‌موو شتێك له‌سه‌ر خولى پله‌یه‌كى عێراق


29/4/2021 13:12:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



له‌ گه‌ڕى یه‌كه‌مى خولى پله‌یه‌كى عێراق ، رۆژى دووشه‌ممه‌ كه‌ربه‌لا له‌ یاریگه‌ى زانكۆ ده‌بێته‌ میوانى نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش ده‌چێته‌ دهۆك  برایه‌تیش ده‌بێته‌ میوانى دیفاع مه‌ده‌نى و گازى شیمالیش میواندارى شه‌رگات ده‌كات .

هه‌موو شتێك له‌سه‌ر خولى پله‌یه‌كى عێراق
له‌ به‌غداد تیروپشكى خولى پله‌یه‌كى عێراق راكێشرا ، 28  تیپن به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ دابه‌شكراون به‌ یه‌ك قۆناغ یارییه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن ، شه‌ش یارى له‌ یاریگه‌ى خۆى شه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ یاریگه‌ى خۆى و یارییه‌كه‌یش له‌ یاریگه‌ى بێلایه‌ن ، له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دوو یه‌كه‌مى كۆمه‌ڵه‌ راسته‌وخۆ بۆ نایاب و  دووه‌مه‌كانیش پله‌ى ئۆف ئه‌نجامده‌ده‌ن و براوه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ژده‌یه‌مى نایاب یاریده‌كات و یارییه‌كانیش رۆژى 4ـى مانگى داهاتوو ده‌ستپێده‌كات

كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م
برایه‌تى ، كه‌ربه‌لا، حسه‌ین ، عه‌فه‌ك  ، جنسیه‌ ، دیفاع مه‌ده‌نى ، نه‌ورۆز ، مه‌سافى جنوب ، گازى شیمال ، سوق شیوخ ، جه‌یش، كوفه‌،  عه‌له‌م ،شه‌رگات .

كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م
پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ، سناعە ، سلیخ ، مرور ، ناسریە ، دهۆک ، ئیتیفاق ، سامەڕا ، ڕومادی ، دیالە ، میسان ، بحری ، بابل ،  ئەکد

به‌شى وه‌رزش

ڤیدیۆ