PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

تیروپشكى قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كانى خولى پله‌یه‌كى عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت


28/4/2021 11:53:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 

بریاره‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ ، له‌یه‌كێك له‌ هۆڵه‌كانى وه‌زاره‌تى لاوان و وه‌رزش له‌ به‌غداد ، تیروپشكى قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كانى خولى پله‌یه‌كى عێراق بۆ تۆپى پێ به‌رێوه‌بچێت .

 

تاوه‌كو ئه‌مرۆ ئالیه‌تى به‌رێوه‌چوونى خوله‌كه‌ دیارنییه‌ ، ئه‌مرۆش یه‌كێتیی تۆپى پێى كاربه‌رێككه‌رى عێراق داوایكردوه‌ كه‌ نوێنه‌رى یانه‌كان له‌ رۆژى تیروپشكه‌كه‌ ئاماده‌بن و نوسراوێكیش له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن كه‌ ناوى ئه‌و یاریگایه‌ى تێدا بێت یارییه‌كانى تێدا ئه‌نجام ده‌دات .

 

خوله‌كه‌ به‌به‌شدارى ٢٨ تیپه‌و بریاره‌ بكرێن به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌وه‌ سه‌ر لیستى هه‌ر كۆمه‌له‌یه‌ك بگاته‌ خولى نایاب و باشترین دووه‌مه‌كانیش به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌وه‌ستنه‌وه‌و براوه‌شیان له‌گه‌ڵ خاوه‌نى پله‌ى ١٨ـى خولى نایاب پاشكۆى سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن و پێنج تیپیش له‌ كوردستانه‌وه‌ به‌شدارن له‌و قۆناغه‌ .

 

به‌شى وه‌رزش 

ڤیدیۆ