PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

پاڵه‌وانێتییه‌كى جیهانى له‌ سلێمانى به‌رێوه‌ده‌چێت


28/4/2021 11:31:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 

سلێمانی دەبێتە گۆڕەپانی رێكخستنی پاڵەوانێتییەكی جیهانی گرنگ و پاڵەوانێتیی پرۆكاردی جیهانی لە ئامێز دەگرێت.

 

 پاڵەوانێتییەكە هەرسێ ڕشتەی (لەشجوانی، بۆدی كلاسیك، فیزیك) لەخۆ دەگرێت و سێ پرۆ كاردی تیادایە و (ifbb pro) پاڵەوانێتییەكە رێكدەخات  له‌ رۆژانی 25 و 26-ی مانگی حوزەیرانی داهاتووە لە هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی.

 

 

پرۆ كارد ئەو کارتەیە کە پاڵەوانانی( بۆدی بۆڵدینگ ، فیزیک، بۆدی کلاسیک) لە پاڵەوانێتییە جیهانییە باوەڕپێکراوەکانی ifbb pro وەری دەگرن، ئەوەش دوا سەرکەوتنیانە لە تۆپی یەکەمەکانیان، بە وەرگرتنی ئەم کارتە پاڵەوانەکە دەتوانێت بگات پەڵەوانێیی ماستەرئۆڵمپیا و تەسفیەکردن، باشترین هەلە بۆ گەیشتن بە پاڵەوانێتیەکانی ماستەر ئۆڵمپیا و بەدەست هێنانی کارتی پرۆ کە پاڵەوانێتیەکانی ifbb pro لە لایەن Npc – یەوە بەڕێوە ئەبرێت.

 

 

به‌شى وه‌رزش

 

ڤیدیۆ