PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

ریال مه‌درید میواندارى چێڵسى ده‌كات


27/4/2021 11:08:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.




ئه‌مشه‌و یه‌كه‌م یارى چوونى نیوه‌ى كۆتایى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا به‌رێوه‌ده‌چێت كه‌ یارییه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ش به‌ شێوازى چوون و هاتن ده‌بێت .

بریاره‌ سه‌عات١٠ـى شه‌و له‌سه‌ر یاریگاى ئالفریدۆ دى ستیڤانۆ له‌ مه‌دریدى پایته‌ختى ئیسپانیا ، ریال مه‌درید میواندارى یانه‌ى چێڵسى ئینگلیزى بكات .

هه‌ردوو یانه‌ بۆ ئه‌م یارییه‌ ته‌واوى ئاماده‌كارییه‌كانیان چڕكردۆته‌وه‌و مه‌به‌ستیانه‌ زوو به‌ زوو سه‌ركه‌وتن بۆ یارى كۆتایى یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌ .

بریاره‌ له‌ دووه‌م یارى نیوه‌ى كۆتایش سبه‌ى شه‌و ، پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى رووبه‌رووى مانچێسته‌ر سێتى ئینگلیزى ببێته‌وه‌ .

به‌شى وه‌رزش

ڤیدیۆ