PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

خولى پله‌یه‌كى عێراق ده‌ستپێده‌كات


7/4/2021 13:45:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



لیژنه‌ى پێشبڕكێكان له‌ یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق ئه‌مرۆ كاتى ده‌ستپێكى پاڵه‌وانێتى خولى پله‌یه‌كى عێراقى ئاشكرا كرد .

سیروان نه‌جمه‌دین، ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێشبڕكێكان له‌ یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق ئه‌وه‌ى خسته‌ روو ، له‌ یه‌كى مانگى داهاتوو به‌ به‌شدارى ٢٨ تیپ له‌سه‌ر تاسه‌رى عێراق یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات .

سیروان نه‌جمه‌دیش وتیشى ، له‌ ٢٦ـى ئه‌م مانگه‌ كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ شێوازى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت .

شایانى باسه‌ له‌ كۆى ٢٨ تیپ، پێنج تیپى كوردستان به‌شدارى ده‌كه‌ن .

به‌شى وه‌رزش

ڤیدیۆ