PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

خولی نایابی عێراق بۆ لاوان ده‌ستپێده‌كات


6/4/2021 16:23:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



ئەمرۆ سێشەممە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی عێراق تیروپشکی خولی نایابی عێراق لەسەر ئاستی لاوان ئەنجامدرا.

یارییەکان بەشێوازی خول بە یەک قۆناغ ئەنجام دەدرێت و لەھەر کۆمەڵەیەک (٣) یانە بۆ قۆناغی کۆتایی سەردەکەوێت.

 یارییەکانی قۆناغی کۆتایی بەشێوازی گردبوونەوە لە یەکێک لە پارێزگاکانی ( ھەولێر، بەغداد، بەسرە) خول بەیەک قۆناغ ئەنجام دەدرێت،  یارییەکانی ئەم خولە رۆژی (٢٠-٤) دەست پێ دەکات.

- کۆمەڵەی یەکەم پێکھاتووە لە یانەکانی ( زاخۆ، زەورا، قوە جویە، تەڵەبە، نەفت، کەرخ، نەفت بەسرە، نەفتی ناوەراست، دیوانیە، سەماوە).

- کۆمەڵەی دووەم پێکھاتووە لە یانەکانی ( ھەولێر، شورتە، حدود، سەناعات ئەلکھربائیە، کارەبا، ئەمانە بەغداد، مینا، نەجەف، نەفتی میسان، قاسم).

- یانەی ھەولێر یەکەم یاری خۆی لە رۆژی (٢٠-٤-٢٠٢١) لە یاریگای نەجەف دەبێتە میوانی یانەی نەجەف.

به‌شى وه‌رزش

ڤیدیۆ