PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

خولى مام له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ده‌ستپێده‌كات


5/4/2021 13:30:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ، سبه‌ى سێشه‌ممه‌ پاڵه‌وانێتییه‌كى دۆستانه‌ى ئاماده‌كارى بۆ ژماره‌یه‌ك تیپى تۆپى پێى به‌شدار له‌ خولى یانه‌ پله‌ دووه‌كانى كوردستان ده‌كرێته‌وه‌ .

سۆران مه‌جید، به‌رپرسى تیپه‌ میللیه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ، له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ PUKmedia وتى ، خوله‌كه‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ به‌ یارى نێوان یانەی وەرزشی شەهیدان و  یانەی وەرزشی پێنجوێن ده‌كرێته‌وه‌و شه‌ش تیپى سنووره‌كه‌ به‌شدار ده‌بن ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى زیاتره‌ بۆ خولى پله‌ دووه‌كان كه‌ له‌ پاش كۆتایهاتنى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز ده‌ستپێده‌كات .

سۆران مه‌جید كه‌ رێكخه‌رى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌شه‌ وتیشى ، پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌ ناوى
خـــــــــــــولـــــــی (مـــــــــــــــــــــام)وه‌ ده‌بێت بەچاودێری بەشی وەرزشی مەڵبەندی (٩)شارەزوو به‌رێوه‌ده‌چێت .

به‌شى وه‌رزش -تایبه‌ت

ڤیدیۆ