تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز به‌شدار له پاڵاوتنى قۆناغى كۆتایى خولى پله‌یه‌كى عێراق بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ خولى نایاب، راهێنه‌رى نوێى ده‌ستنیشانكرد .
به پێى راگه‌یه‌ندراوێكى یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى ، پاش كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه ، به ره‌سمى وه‌لى كه‌ریم وه‌ك راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌كه ئیمزاى گرێبه‌سته‌كه‌ى كردووه .
راگه‌یه‌ندراوه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات له رۆژانى داهاتوو وه‌لى كه‌ریم یه‌كه‌م یه‌كه‌ى مه‌شق و راهێنان به تیپه‌كه ده‌كات به مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ قۆناغى كۆتایى .
پڕۆفایلى وه‌لى كه‌ریم
* ساڵى 1970 له مه‌نده‌لى له دایكبووه
* یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بووه‌و خاوه‌نى گۆڵه له جامى جیهانى لاوان ساڵى 1989
* له عێراق یارى بۆ یانه‌كانى جه‌یش، جه‌ویه و ته‌ڵه‌به كردووه، وه‌ك یاریزانێكى پیشه‌گه‌ریش له ده‌ره‌وه‌ى عێراق له خوله‌كانى جه‌زائیر و تونس و یه‌مه‌ندا یارى كردووه
* له كوردستانیش، ساڵى 2005 یاری بۆ یانه‌ى سیروانى نوێ كردوه.
* ساڵى 2006 به ته‌واوى وازی له یارى هێناوه‌و چووته ناو بوارى مه‌شق و راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كانى سیروانى نوێ، كه‌ركووك، كه‌رخ و ده‌ربه‌ندیخان و شێروانه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدو پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كردووه.
به‌شى وه‌رزش