PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى گشتى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق به‌رێوه‌چوو


4/4/2021 14:09:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ به‌غداد كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى گشتى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق به‌رێوه‌چوو به‌ مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى یه‌كێتییه‌كه‌ .

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى 51 ئه‌ندام له‌ كۆى 55 ئه‌ندامى ده‌سته‌كه‌ به‌رێوه‌چوو ، تێیدا ده‌نگ له‌سه‌ر په‌یره‌وى بنه‌ره‌تى ساڵى 2020-2021 درا .

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بریاردرا هه‌ر ئه‌ندامێك بۆ ئه‌ندامێتى و سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتییه‌كه‌ خۆى كاندید بكات كه‌ بریاره‌ له‌ مانگى شه‌ش به‌رێوه‌بچێت ده‌بێت یه‌ك پۆستى هه‌بێت .

به‌شى وه‌رزش

ڤیدیۆ