PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

زاخۆ سه‌ركه‌وتنى نووسیه‌وه‌


3/4/2021 14:10:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



له‌ خولى نایابى تۆپى پێى عێراق، یانه‌ى زاخۆ سه‌ركه‌وتنى نووسیه‌وه‌ .

زاخۆ  له‌ یاریگه‌ى خۆى میواندارى حدودى كردو  بە گۆڵێکی زیاد ئەحمەد له‌ تیپى  میوانی بردەوە و بە سوودوەرگرتن لە دۆڕانەکەی نەفت بەرامبەر نەفتی وەسەت هاتە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولی نایابی عێراق.

هه‌ر له یارییه‌كانى  خولى ‌ نایابى عێراق ، شورته‌ به‌ ئه‌نجامێكى گه‌وره‌و ٧-٠ له‌ سه‌ماوه‌ى برده‌وه‌،، قوه‌جه‌ویه‌ى پێشه‌نگیش ٢-١ له‌ قاسمى برده‌وه‌و نه‌وتى ناوه‌راستیش به‌ گۆڵێكى بێوه‌ڵام له‌ نه‌وتى برده‌وه‌ .

بریاریشه‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ به‌ ئه‌نجامدانى 4 یارى ئه‌م گه‌ڕه‌ى خولى نایابى عێراق كۆتایى بێت .

به‌شى وه‌رزش

ڤیدیۆ