PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

ناوبژیوانه‌ ئافره‌ته‌كه‌ى جیهان بناسه‌


3/4/2021 14:06:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.





ستیفانی فراباری داوه‌ری فه‌ره‌نسی ناوی خۆی به‌ پیتی ئاڵتونی له‌ مێژوو نووسییه‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ بووه‌ یه‌كه‌م داوه‌ری ژن له‌ مێژوودا یارییه‌كی پالاوتنی مۆندیالی پیاوان به‌ڕێوه‌ببات كه‌ داوه‌ریی یاری نێوان هۆڵه‌ندا و لاتڤیای كرد.

ئه‌و داوه‌ره‌ ساڵی رابردوو جارێكی تر ناوی خۆی له‌ مێژووی تۆپی پێ نووسییه‌وه‌و بووه‌ یه‌كه‌م داوه‌ری ژن یارییه‌كی چامپیۆنس لیگ به‌ڕێوه‌ببات كه‌ یاری نێوان یۆڤانتۆس و دینامۆ كییه‌ڤی به‌ڕێوه‌برد.

هه‌ر ئه‌و داوه‌ره‌ 37 ساڵه‌ یه‌كه‌م داوه‌ری ژنه‌ یارییه‌كی خولی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌ببات و دوای ئه‌وه‌ بووه‌ یه‌كه‌م داوه‌ری ژن یاریی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا له‌نێوان چێڵسی و لیڤه‌رپوڵ له‌ ساڵی 2019 به‌ڕێوه‌ببات و دواتریش یاری یۆرۆپالیگی به‌ڕێوه‌برد.

ئه‌و داوه‌ره‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین داوه‌ره‌كان كه‌ یاری كۆتایی مۆندیالی ژنانی 2019ی به‌ڕێوه‌بردوه‌و به‌هۆی تواناكه‌شیه‌وه‌ ئه‌مجاره‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێ دیاری كرا بۆ ئه‌وه‌ی‌ یاری پاڵاوتنی مۆندیال به‌ڕێوه‌ببات و یارییه‌كه‌شی به‌ سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌برد.

له‌ ستادیۆمه‌وه‌

ڤیدیۆ