ئهمرۆ سێشەممە 2021/2/23 حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە د. دڵزار حمد ساڵح سەرۆکی یانەی شەترەنجی خانزاد کرد.
لەدیدارەکەدا باس لەگرنگی شەترەنج کرد و کاریگەرییە پۆزەتیڤەکانی ئەو وەرزشەکرد لەبونیادی کۆمەڵگەدا.
شاندی میوان باسیان لەکێشەکانی یانەکەکرد ، بەتایبەت لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و ئەو کێشانەی روبەڕوی سێکتەرە جیاوازەکان دەبنەوە.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان وێڕای بەخێرهاتن و دەستخۆشی لەیانەکە، بەڵێنی پێدان بەپێی توانا هاوکاریان بکات.
دواجار سەرۆکی یانەی وەرزشی خانزاد شەتڕەنجێکی بەدیاری بەخشیە بەڕێزیان.