PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

یانه‌ى ئه‌هلى : گرێبه‌ستمان بۆ هیچ یاریزانێك نه‌ناردووه‌


23/2/2021 13:29:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



ئه‌میر تۆفیق، به‌رێوه‌به‌رى گرێبه‌ستى یاریزانان له‌ یانه‌ى ئه‌هلى له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى ره‌سمى ئاشكرایكردووه‌ نه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوو نه‌ له‌ ئێستاشدا ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیریان له‌ هێنانى هیچ یاریزانێك نه‌كردۆته‌وه‌و ناوى هیچ یاریزانێكیش له‌ یانه‌كه‌یان نه‌هێندراوه‌ .

 ئه‌میر ئه‌وه‌شى باس كردووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ى وتراوه‌ هه‌مووى دووره‌ له‌ راستیه‌وه‌ .

ئه‌و لێدوانه‌ى ئه‌میر پاش ئه‌وه‌ دێت ئه‌یمه‌ن حسێنى یاریزانى جه‌ویه‌  بانگه‌شه‌ى كردبوو كه‌ یانه‌ى ئه‌هلى گرێبه‌ستى پێشكه‌شكردووه‌ .

به‌شى وه‌رزش

ڤیدیۆ