PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

نوێترین زانیارى له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوله‌كانى كوردستان


22/2/2021 16:22:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



رۆژى چوارشه‌ممه‌ یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان له‌ شارى هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌و چاره‌نووسى خوله‌كانى یه‌كلاده‌كاته‌وه‌ .

هادى كه‌ریم ؛ جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند،  رۆژى چوارشه‌ممه‌ ته‌واوى پرسه‌ هه‌ڵپه‌سێدراوه‌كان یه‌كلا ده‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌مرۆش وه‌زاره‌تى دارایى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى پاره‌ى داواكراوى یه‌كێتییه‌كه‌مان ده‌ڕبڕى .

وتیشى داواى   پڕكردنه‌وهى نووسراوێكمان له‌ لایه‌ن یانه‌كانه‌وه‌ بۆ پاراستنى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كان و دانانى ده‌سته‌ى هانده‌ران و به‌رزكردنه‌وه‌ى نووسراوێك كردووه‌ به‌ڵام تاوه‌كو ئێسته‌ نه‌گه‌یشتووه‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ بكرێت زووتر خوله‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ .

وتیشى تاوه‌كو رۆژى چوارشه‌ممه‌ پرۆسه‌ى پێدانى شایسته‌ داراییه‌كانیش به‌ ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاران  یه‌كلا ده‌كرێته‌وه‌.

به‌شى وه‌رزش -تایبه‌ت

ڤیدیۆ