PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

پاڵه‌وانێتى باله‌ى یانه‌كانى عه‌ره‌ب به‌رێوه‌ناچێت


22/2/2021 14:51:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.




پاڵه‌وانێتى باله‌ى یانه‌كانى عه‌ره‌ب كه‌ بریاربوو له‌ مانگى داهاتوو به‌ به‌شدارى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌ وڵاتى به‌حره‌ین به‌رێوه‌بچێت هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ .

 یه‌كێتی تۆپى باله‌ى عه‌ره‌ب له‌راگه‌یه‌ندراوێكى رۆژنامه‌وانى  ئاشكرایانكرد به‌هۆى كۆرۆناوه‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بۆ كاتێكى نادیار دواخراوه‌ .

بریار بوو ‌ ٢٢ یانه‌ له‌ ١٣ وڵاته‌وه‌ به‌شدارى ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ بكه‌ن و ساڵى رابردووش كه‌ له‌ وڵاتى میسر پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌رێوه‌چوو ، یانه‌ى ئه‌هلى ئه‌و وڵاته‌ بووه‌ پاڵه‌وان .

به‌شى وه‌رزش

ڤیدیۆ