له ساڵیادى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید خولێكى دۆستانه‌ى یارى باله به‌رێوه‌ده‌چێت .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی خوله‌كه سالار محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه ووتی ، ساڵانه لیژنه‌كه‌مان خولێكی وه‌رزشی ڕێك ده‌كات له‌و یاده‌دا و بۆ ئه‌مساڵیش جیاواز له ساڵانی ڕابردوو بڕیارمان داوه خولی باله‌ی كچان ئه‌نجام بده‌ین ، هه‌روه‌ك سالار ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌وان یانه‌كانیان ئاگادار كردووه و خوله‌كه‌ش كراوه‌یه هه‌ر تیپێكی یانه‌یه‌ك به‌شداری ده‌كات په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكات بۆ تۆمار كردنی ناوی و دیاری كردنی واده‌ی كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری .
سه‌باره‌ت به واده‌ی ده‌ست پێكی خوله‌كه ناوبراو ووتی گه‌ر تیپه‌كان ژماره‌یان زۆربێت له‌به‌رواری 5 / 3 ده‌ست پێده‌كه‌ین و گه‌ر ژماره‌یان كه‌مبێت له به‌رواری 10 / 3 یارییه‌كانی به‌ڕێوه ده‌چێت و یارییه‌كانیش ڕۆژانه و به شێوه‌ی خول ده‌بێت و دوا یاری له به‌رواری 16 مانگ ده‌بێت كه هاوكاته له‌گه‌ڵ كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه .
به‌شى وه‌رزش