له قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر ، پاڵه‌وانێتى داینهمۆدكهپى میسر بۆ یارى له‌شجوانى بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ به‌رێوه‌چوو .
له كۆتا رۆژى پاڵه‌وانێتییه‌كه كه چه‌ندین وڵاتى به‌هێز به‌شدارییان كرد ، پشده‌ر مه‌حمود یاریزانى كوردى له‌شجوانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له رشتهى كلاسیك پله‌ى دووه‌مى ده‌سته‌به‌ر كرد .
پشده‌ر له لێدوانێكى تایبه‌ت له قاهیره‌وه ئاشكرایكرد ، دهینهمۆدكهپى میسر یه‌كێكه له به‌هێزترین پاڵه‌وانێتییه‌كان كه راسته‌وخۆ رێكخراوى له‌شجوانى جیهان سه‌رپه‌رشتى ده‌كات ، به وته‌ى خۆى له هه‌ڵبژارده‌كه تاكه یاریزان بووه ئه‌نجامى هه‌بووه .
به‌شى وه‌رزش -تایبه‌ت