یونس نووری سێمان بە ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی دەربەندیخان دیاری کرا بۆ قۆناغی دووەمی خولی نایابی کوردستان
هاوكات لەسەر داوای ڕاهێنەری نوێ و سەرپەرشتیار و سەرۆک و دەستەی کارگێڕی یانە هەریەکە لە (عەلی قادر) یاریدەدەری یەکەمی ڕاهێنەر و کاپتن (ئەیاد خزر) ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی یانەکە لەسەر ئەرکەکەیان بەردەوام دەبن.
بەرزان حسێنیش یاریدەدەری دووەمی ڕاهێنەری یانەی وەرزشی دەربەندیخان دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.
بهشى وهرزش -دهربهندیخان