له دیدارێكى تایبه‌ت كه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه بڵاوده‌كرێته‌وه ، هێرش كه‌مال جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆز باس له چه‌ندین پرسى تایبه‌ت به یانه‌كه‌ى و وه‌رزشى كوردستان و نوێترین به‌ره‌وپێشچوونه‌كان له‌سه‌ر دروستكردنى یاریگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌ورۆز ده‌خاته روو .
هێرش كه‌مال باس له‌وه ده‌كات ، كاره‌كانى دروستكردنى یاریگه‌كه زۆر به‌خێراى ده‌ڕوات به‌رێوه‌و مه‌وداى یاریگه‌كه فراوانتر ده‌كرێت و له ١٢ هه‌زار كورسیه‌وه ده‌كرێته ١٤ هه‌زارو ٥٠٠ كه‌س وه كار بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین له رێگه‌ى شاره‌وانیه‌وه چه‌ند زه‌وییه‌ك هه‌یه له ده‌وروبه‌رى وه‌ریبگرن و یاریگه‌ى دووه‌مى بۆ مه‌شق و راهێنان تێدا دروست بكرێت .
ئه‌وه‌شى خسته روو كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت رووگه‌ى ده‌ره‌وه‌ى یاریگه زۆر مۆدێرین بێت و شێوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى وه‌رزشى له خۆ بگرێت ، ئه‌گه‌ر كاره‌كانیش به‌و شێوه خێرایه‌ى ئێسته بروات له‌و واده‌یه‌ى بۆى دانراوه كه ساڵێك و هه‌شت مانگه به چوار مانگ پێشتر كۆتایى بێت و یاریگه‌كه به ره‌سمى بكرێته‌وه‌و پاش ئه‌وه‌ى له مانگى ده‌ى ساڵى رابردوو به‌ردى بناغه‌ى له لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگییه‌وه دانرا.
تایبه‌ت