PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

كۆبه‌ندى ئه‌نجامى یارییه‌كانى ئه‌مرۆى خوله‌كانى ئه‌وروپا


5/10/2020 00:13:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ له‌ خوله‌ جیاوازه‌كانى ئه‌وروپا چه‌ندین یارى به‌هێز به‌رێوه‌چوون و چه‌ندین ئه‌نجامى گه‌وره‌ش نووسرانه‌وه‌ .

 

له‌ ئیسپانیا ریال مه‌درید توانى ٢-٠ له‌ لێڤانتى بباته‌وه‌و سێ خاڵى نوێ بنووسێته‌وه‌، یارى لوتكه‌ش له‌ نێوان سێڤییاو به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ گۆڵێكى یه‌كسان كۆتایهات .

 

له‌ ئینگلته‌راش ، تۆتێنهام به‌ ئه‌نجامێكى گه‌وره‌و ٦-١ له‌ مانچێسته‌ر یۆنایتدى برده‌وه‌و ئه‌ستۆن ڤێلاش ٧-٢  لیڤه‌رپوولى تووشى شۆك كرد .

 

له‌ ئه‌ڵمانیاش ، بایرن ٤-٣ له‌ هێرتابه‌رلینى برده‌وه‌و یارییه‌كه‌ى یۆڤانتۆس و ناپۆلیش له‌ ئیتاڵیا به‌ هۆى ئاماده‌نه‌بوونى ئه‌وه‌ى دووه‌م  به‌رێوه‌نه‌چوو .

 

به‌شى وه‌رزش 

ڤیدیۆ