PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

چامپیۆنس لیگى ئه‌مشه‌و


29/9/2020 13:29:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 

ماوەیەكە یارییەكانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی وڵاتانی ئەوروپا (چامپیۆنس لیگ) دەستیانپێكردۆتەوەو هەرسێ قۆناغی یارییە بەراییەكان كراون و ئێستا قۆناغی پلەی ئۆف بەڕێوەیە.

 

چامپیۆنس لیگی ئەوروپا سەرەتا بە سێ قۆناغی یەكەم و دووەم و سێیەم و پاشان بە قۆناغی پلەی ئۆف دەستپێدەكات، پاشان خولەكە پێدەنێتە قۆناغی گروپەكانەوە.

 

لە قۆناغی پلەی ئۆفیشدا سەرجەم یارییەكانی چوونی قۆناغەكە كراون، سبەی سێشەممەو چوار شەممەی ئایندە سەرجەم یارییەكانی گەڕانەوەش بەمشێوەیە دەكرێن كەبەرامبەریان ئەنجامی یارییەكانی چوونی نێوانیان نووسراوە:

 

سێشەممە 29/9/2020

*دینامۆ كییەڤ-ئۆكرانیا(2)× گینگ -بەلجیكا (1).

*فرینكفارۆزی-هەنگاریا (3) × مۆڵدە -نەرویج (3).

* ئۆمۆنیا نیقۆسیا – قوبروس(0) × ئۆڵۆمپیاكۆس-یۆنان (2).

 

چوارشەممە 30/9/2020

* رێدبۆڵ ساڵسبۆرگ-نەمسا(2) × ماكابی تەل ئەبیب-ئیسرائیل (1).

* پاوك سالۆنیكا-یۆنان (1) × كراسنۆدار-روسیا (2).

* میتیلاند-دانیمارك (0) × سلاڤیا پراگ-چیك (0).

 

قۆناغی گروپەكان

ئەم قۆناغەی یارییەكان 32 یانە بەشداریی تیادا دەكەن، جگەلە شەش براوەكەی یارییەكانی قۆناغی پلەی ئۆف، ئەم یانانەی تر تیایدا بەشدار دەبن و بەمشێوەیەش بەسەر سێ ئاستی جیاجیادا دابەشدەكرێن:

 

ئاستی یەكەم

*بایرن مونشن-پاڵەوانی وەرزی رابردوو.

*سیڤییا –پاڵەوانی یۆرپالیگ.

*ریاڵ مەدرید-ئیسپانیا.

*لیڤەرپوڵ-پاڵەوانی پریمەر لیگ.

*یۆڤانتۆس-پاڵەوانی سیریا ئەی.

*پی ئێس جەی-پاڵەوانی فەرەنسا.

*زنیت -پاڵەوانی روسیا.

*پۆرتۆ-پاڵەوانی پورتوگال.

 

ئاستی دووەم

*بارسیلۆنا-ئیسپانیا.

*ئەتلەتیكۆ مەدرید-ئیسپانیا.

*مان یونایتد-ئینگلتەرا.

*مان سیتی-ئینگلتەرا.

*شاختار دۆنتسك-ئۆكرانیا.

*بروسیا دۆرتمۆند-ئەڵمانیا.

*چێڵسی-ئینگلتەرا.

*ئەیاكس-هۆڵەندا.

 

ئاستی سێیەم و چوارەم

*لایبزیگ-ئەڵمانیا.

*ئینتەرمیلان-ئیتالیا.

*لازیۆ-ئیتالیا.

*ئەتڵەنتا-ئیتالیا.

*لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ-روسیا.

*مارسیلیا-فەرەنسا.

*كلوپ بروج-بەلجیكا.

*مونشن گلادباخ-ئەڵمانیا.

*ئیستانبوڵ باشاكشیر-توركیا.

*رەین-فەرەنسا.

دیارە شەش یانە سەركەوتووەكەی قۆناغی پلەی ئۆف لەگەڵ ئەم 10 یانەیە تێكەڵاو دەكرێن و هەردوو ئاستی سێیەم و چوارەم پێكدەهێنن.

 

قورعەی قۆناغی گروپەكان

پاش ئەوەی ئەم یارییانە كۆتاییاندێت، رۆژی پێنجشەممەی ئایندە 1/10/2020 قورعە بۆ دیارییكردنی یانەكانی گروپەكان دەكرێت و هەر 32 یانە بەشدارەكەی ئەم قۆناغە بەسەر 8 گروپی چوار یانەییدا دابەشدەكرێن.

 

یارییەكان

قۆناغی گروپەكان لە شەش جەولە یاریی پێكدێت، سێ جەولەی یارییەكانی چوون و سێ جەولەی یارییەكانی گەڕانەوە، ئەو شەش جەولەیەش لەیارییەكان بەپێی ئەم خشتەیە دەكرێن:

*جەولەی یەكەم- 20 و 21 /10/2020.

*جەولەی دووەم – 27 و 28/10/2020.

*جەولەی سێیەم- 3 و 4 /11/2020.

*جەولەی چوارەم – 24 و 25/11/2020.

*جەولەی پێنجەم – 1 و 2/12/2020.

جەولەی شەشەم – 8 و 9/12/2020.

 

 

له‌ ستادیۆمه‌وه‌

ڤیدیۆ