ئه‌مرۆ شه‌ممه كاروانى وه‌رزێكى نوێ له خولى یانه‌كانى ئینگلته‌راو ئیسپانیا ده‌ستپێده‌كات و جارێكى تر ململانێى به‌هێزى یانه‌كان بۆ وه‌رزێكى تر به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
یارى ده‌ستپێكى خولى یانه‌كانى ئینگلته‌را له نێوان فۆلهامى تازه میوان و ئهرسێنالى دراوسێى ده‌بێت كه وه‌رزى رابردوو له پله‌ى هه‌شته‌مى خوله‌كه بوو، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش تۆپچیه‌كان ده‌یانه‌وێت له ژێر سه‌رپه‌رشتى میكایل ئارتیتا ده‌ستپێكێكى تۆقێنه‌ریان هه‌بێت .
یارییه‌كى تر‌ى ئه‌مرۆ له سه‌عات 7:30ـى ئێواره له نێوان لیڤهرپوولى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردوو لیدز یونایتدى تازه گه‌ڕاوه دێت بۆ پرێمه‌رلیگ ده‌بێت .
له ئیسپانیاش ، به ئه‌نجامدانى سێ یارى ركابه‌رییه‌كانى خوله‌كه ده‌ستپێده‌كات كاتێك ئیبار به‌رامبه‌ر سێلتاڤێگۆ ده‌وه‌ستێته‌وه‌و گراناداش له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیك بلباو یاریده‌كات و قادى میوانى ئه‌م وه‌رزه‌ى لالیگاش به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا ده‌وه‌ستێته‌وه .
به‌شى وه‌رزش