PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

١٠ یانه‌ له‌ به‌ریتانیا داده‌ڕمێن


22/5/2020 21:41:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 

به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناو كه‌مبوونه‌وه‌ى داهاته‌كانیان له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو، چه‌ندین یانه‌ له‌ به‌ریتانیا تووشى داڕمان و مایه‌پووچبون ده‌بن .

 

 

دامیان كولینز، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ به‌ریتانیا ئاشكرایكردووه‌، نزیكه‌ى ٥-١٠ یانه‌ له‌ خوله‌كانى پله‌یه‌ك و پله‌ دوو له‌ به‌ریتانیا له‌ رۆژانى داهاتوو داده‌ڕمێن و مایه‌پووچبوون راده‌گه‌یه‌نن.

 

دامیان هۆكاره‌كه‌ بۆ بڵاووبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناو به‌ده‌نگه‌وه‌ نه‌هاتنى حكومه‌ت بۆ ئه‌و یانانه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و داخوازیشه‌ هه‌رچى زوو فریا بكه‌ون تاوه‌كو ئه‌و دۆخه‌ روو نه‌دات .

 

وه‌رزش -هه‌رێز جه‌مال

 

ڤیدیۆ