PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

هه‌واڵى كۆچى دوایى موئه‌یه‌د به‌درى ره‌تده‌كرێته‌وه‌


21/5/2020 23:58:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 

هه‌واڵى كۆچى دوایى ، گه‌وره‌ پێشكه‌شكارو وه‌رزشكارى دێرینى عێراق ، موئه‌یه‌د به‌درى ره‌تده‌كرێته‌وه‌ .

 

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى كۆچى دوایى موئه‌یه‌د به‌درى له‌ چه‌ندین په‌ڕه‌ى تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ته‌نانه‌ت چه‌ندین ماڵپه‌رى وه‌رزشى ، به‌ڵام هه‌واڵه‌كه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌ .

 

زه‌یدون به‌درى ، كوڕى موئه‌یه‌د به‌درى ئاشكرایكردووه‌، ته‌ندروستى باوكى باشه‌و هه‌واڵى كۆچى دوایی دووره‌ له‌ راستى و سوپاسى ته‌واوى ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات له‌ خه‌مى ته‌ندروستى و هه‌واڵى باوكى بوون .

 

موئه‌یه‌د به‌درى به‌ یه‌كێك له‌ رۆژنامه‌نووسه‌ وه‌رزشیه‌ دێرینه‌كانى عێراق و ته‌نانه‌ت كیشوه‌رى ئاسیا داده‌نرێت و خاوه‌نى درێژترین به‌رنامه‌ى وه‌رزشیه‌ له‌ میدیاى عێراقى و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق بووه‌ .

 

موئه‌یه‌د به‌درى چه‌ندین ساڵه‌ له‌ ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر ژیان به‌سه‌رده‌بات و چه‌ندین جاریش به‌ هۆى هه‌ڵكشانى ته‌مه‌نى هه‌واڵى ناراست له‌سه‌ر ژیانى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ .

 

وه‌رزش -تایبه‌ت

ڤیدیۆ