PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

مێسى و رۆناڵدۆ به‌ره‌نگارى كۆرۆنا ده‌بنه‌وه‌


25/3/2020 13:47:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



لیۆنێل مێسى ئەرجەنتینى و یاریزانى یانەى بەرشلۆنەى ئیسپانى بەخشینەکانى بە مەبەستى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەستیپێکرد .


بەرێوەبەرى کلینیکى پزیشکى Clínic de Barcelona  لە ئیسپانیا رایگەیاندووە، مێسى بە بڕى یەک ملیۆن یۆرۆ هاوکارى کلینیکى شارى بەرشەلۆنەى کردووە .

پێشتریش مێسى بریاریدابوو لە ٪٣٠ مووچەى مانگانەى لە یانەکەى خۆش بێت بەهۆى وەستانى خولەکانى ئیسپانیاو ئەوروپاوە .


هاوكات كریستیانۆ رۆناڵدۆى پۆرتوگالى و یاریزانى یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى و خۆرخى مێندزى بریكارى كاره‌كانى بریاریانداوه‌ به‌ دابینكردنى ئامێرى هه‌ناسه‌دان و چه‌ندین پێداویستى پزیشكى بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى پۆرتوگال و دۆنه‌یتكردنى بڕى ١ ملیۆن یۆرۆ.

وه‌رزش

ڤیدیۆ