PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

كۆتایى خوله‌كانى ئه‌وروپا بۆ كاتێكى نادیار دواخران


23/3/2020 22:08:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 

به‌ شێوه‌یه‌كى ره‌سمى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا  بریارى دواخستنى هه‌ردوو یارى كۆتایى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپاو یۆرۆلیگى ده‌ركرد.

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى یه‌كێتییه‌كه‌ هاتووه‌ ، هه‌ردوو یارى كۆتایى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌ ئیسته‌نبوڵ و یارى كۆتایى یۆرۆلیگ كه‌ بریاربوو له‌ گسدانگى پۆڵه‌ندى به‌رێوه‌بچێت بۆ كاتێكى نادیار دوابخرێت .

 

له‌ ماوه‌ى رابردوو پاش ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڤایرۆسى كۆرۆنا یه‌كێتیى تۆپى پێى ئه‌وروپا ته‌واوى یارییه‌كانى هه‌ردوو خوله‌كه‌ى بۆ كاتێكى نادیار راگرت . 

 

وه‌رزش -هه‌رێز جه‌مال

ڤیدیۆ