PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

ماڵدینى و كوڕه‌كه‌ى تووشى كۆرۆنا بوون


22/3/2020 10:04:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 

یانه‌ى ئه‌یسى میلانى ئیتاڵى تووشبوونى پاولۆ ماڵدینى به‌رێوه‌به‌رى وه‌رزشى یانه‌كه‌ى به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا راگه‌یاند .

 

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێكى یانه‌كه‌ى شارى میلان، ماڵدینى و دانیلى كوڕى پشكنییان ئه‌نجامداوه‌و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌ردووكیان تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون .

 

یانه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خستۆته‌ روو ، دۆخى ماڵدینى و دانیل به‌ره‌و باشتر بوون ده‌روات و هه‌ردووكیان ئێسته‌ له‌ ژێر چاودێرى ووردن .

 

شه‌وى رابردووش یانه‌ى یۆڤانتۆس ئاشكرایكرد دیبالاى ئه‌رجه‌نتینى بووه‌ سێیه‌م یاریزانى یانه‌كه‌ پاش ووگانى و ماتیودى تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووبێت .

 

 

وه‌رزش -

ڤیدیۆ